یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کورستان: پێشنیازە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزان و ئافرەت لەگەڵ بنەماکانی شەریعەتی ئیسلام ناگونجێ
/
کردستان
/
زایەڵە
کوردستان
توندوتیژی
خێزان
زایەڵە - یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کورستان سەبارەت بە پێشنیازە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزان و ئافرەت لە هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند، دوای گەنگەشەکردنی پرۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزان و ئافرەت لە پەرلەمانی کوردستان، لێکەوتە و دەنگدانەوەی خراپی لێ کەوتەوە، ئێمە لە یەکێتی زانایان لەروانگەی هەستی بەرپرسیارێتی و ئەرکی پیشەیی خۆمان چاومان بە پرۆژە یاساکە کەوتووە.
دوای خوێندنەوە و هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون بۆمان دەرکەوتووە، کە ئەم پرۆژە یاسایە لەگەڵ بنەماکانی شەریعەتی ئیسلام ناگونجێ و پێچەوانەی نەریت و واقعی کۆمەڵگەی کوردی و ئاشتی کۆمەڵایەتیەو ئەگەری لێکەوتەی خراپی بۆ سەر شیرازەی خێزان هەیە، لەم سۆنگەوە داواکارین لە پەرلەمانی کوردستان پرۆژەی ناواقعی و نەگونجاو بە کلتور و واقعی میللەتەکەمان نەخاتە بەرنامەی کارو هەوڵی بە یاسا کردنی نەدات، چونکە دەرکردنی یاسا بۆ خزمەت و بەرژەوەندی هاوڵاتیان و کۆمەڵگەیە نەک زیاتر کردنی ئاریشە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: