ئاشکراکردنی ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە ژەهراویبوونی 100 خوێندکارەکەی سلێمانی

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی تەندروستی


Sep 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی لە ژەهراویبوونی 100 خوێندکاری لە خوێندنگەیەک ئاشکراکرد، کە جگە لە خواردنی فرۆشگاکە هۆکارێکی دیکەشی هەبووە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، “دوای ئەوەی لەبەرواری 22 ی ئەم مانگە،  لەخوێندنگایەك لە ناو شاری سلێمانی زیاتر 100  خوێندکار بەحاڵەتی سکچوون و ڕشانەوە سەردانی نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی تایبەت بە منداڵان دەکەن بەمەبەستی بەدواداچوون، ڕاستەوخۆ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لیژنەیەکی تایبەت لە ( چاودێری تەندروستی، یەکەی ئاو، تەندروستی خوێندنگاکان) ڕاسپارد ڕاستەوخۆ بەدواداچوون بکرێت لە دۆزینەوەی حاڵەتەکان و نموونەی ئاو بۆپشکنینی تاقیگەی وەربگیرێت”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “دوای ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوت ئامادەکردنی خواردن بۆ خوێندکاران لەفرۆشگای خوێندنگاکە بەشێوەیەکی ناتەندروست بووە”.

ئەوەش ئاشکراکرا، “دوای وەرگرتنی نموونەی سەرچاوەی دابینکردنی  ئاو لە خوێندنگاکە دەرکەوت ئەو ئاوەی لەڕێگەی بیرەوە دابیندەکرێت و خوێندکاران بەکاریدەهێنن لەڕووی (بەکتریۆلۆجی) وە (نەشیاوە) بۆ خواردنەوە ناگونجێت”.