دیارنەمانی زیاتر لە 800 ملیۆن دۆلاری عێراق

(0) / / عراق / زاویەڵە عێراق ملیۆن دۆلار گەندەڵی


Sep 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای ئاشكراكردنی ئەو كەسانە دەكات كە تێوەگلاوەن بە لەدەستدانی زیاتر لە 800 ملیۆن دۆلاری خەزێنەی دەوڵەت.
بەپێی ڕاپۆرتی لیژنەیەكی هاوبەشی وەزارەتی داراییی عێراق، زیاتر لە یەك ترلیۆن دیناری عێراقی بەهەدەردراوە یاخود گەندەڵی تیاكراوە.
فالح ساری، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكی ئاماژەی بەو ڕاپۆرتە داوە و دەڵێت، داوا لە وەزارەتی دارایی دەكەین ئەو بڕە پارەی ئەمانەتە ئاشكرابكات كە لە دەستەی گشتی باج وەرگیراوە و بەپێی لیژنەی لێكۆڵینەوە جەختدەكاتەوە لەسەر لەدەستدانی بڕێكی زۆر كە دەگاتە زیاتر لە 800 ملیۆن دۆلار.
پەرلەمانتارەكە وەزارەتی دارایی بە بەرپرسی یاسایی لەدەستدانی پارەی گشتی ناودەبات و لە ئەگەری نەگرتنەبەری ڕێوشوێنی یاساییدا، هەڕەشەی جوڵاندنی سكاڵای یاسایی دەكات.