بریکاری وەزارەتی کارەبا: کارەبا دەکەینە کارت هاوشێوەی کارتی مۆبایل

(0) / / کردستان / زایەڵە کارەبا هەرێمی کوردستان کامیل قەزاز


Sep 24, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بریکاری وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند؛ کارەبا دەکەینە کارت هاوشێوەی کارتی مۆبایل.
کامیل قەزاز بریکاری وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند،  پلانی وەزارەتی کارەبا ئەوەیە سیستەمی پری پەید جێبەجێ بکرێت، کە ھاوشێوەی کارتی مۆبایل ھاوبەشانی کارەبا بەکاری دێنن، پڕۆژەکە وەک تاقیکردنەوە لە بازاڕی لەنگەی ھەولێر و بازاڕی دھۆک دەستی پێ کردووە، ئەوانەی سیستەمی پری پەید بەکار دێنن دەتوانن لێیان بپرسن چەند سوودی ھەیە و نرخی کارەباش کەمتر لەسەریان دەکەوێت.'
کامیل قەزاز ڕوونی کردەوە ،  ئەگەر سیستەمەکە سەرکەوتوو بێت و لەگەڵ کۆمپانیا گەیشتینە ڕێککەوتن، ئەوە ڕەزامەندیی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران وەردەگرین بۆ ئەوەی لە ھەموو کوردستان جێبەجێ بکرێت، چونکە سیستەمەکە کاریگەریی دەبێت لەسەر ڕەوشی کارەبا و خەرجی کەم دەکاتەوە و داھات زیاد دەکات.
ئامادەکردنی - کامەران  کەریم