ژمارەیەک پێداویستی بۆ ناوەندەکانی خوێندن  لە دەربەندیخان دابین کرا

(0) / / کردستان / zayeLe دەربەندیخان زایەڵە


Sep 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ژمارەیەک پێداویستی بۆ ناوەندەکانی خوێندن  لە دەربەندیخان دابین کرا.
مامۆستا هاوار حەمید، بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان  بەزایەڵەی ڕاگەیاند، لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە ژمارەیەک پێداویستی بۆبەڕێوەبەرێتیمان دابین دەکرێت، و بریتین لە نۆ بابەت کە پێداویستی بنەڕەتی خوێندکاران و خوێندنگاکان، و بریتین لە، لاپتۆپ، داتا شۆ، موبەریدە، سۆپا، تانکی ئاو، رەحلە، فۆتۆکۆپی، وایت بۆرد، پرنتەر، بەشێوەی قۆناغ بە دەستمان دەگات و دابەشی دەکەین بەسەر ناوەندەکانی خوێندندا بەپێی پێداویستیەکانیان و لەبەرچاوگرتنی دادپەروەری لە نێوان پێویست و پێویستر.
وتیشی،  بەڕێوەبەری ناوەندەکانی لە ئێستاوە دەتوانن نوسراوی داواکاری پێداویستیەکانیان بۆ ئەو بابەتانە ئاراستەی بەڕێوەبەرێتیمان بکەن، ئێمەش بەپێی داتا و وردەکاری لەپێداویستیەکانیان دابەشی دەکەین بەسەریاندا، بەشێکیان گەیشتوونەتە کۆگاکانی بەڕێوەبەرێتیمان ولەبەردەستدان، وە هەر کەرەستەکان و ئامێرەکانی تریش  پێمانگەیشت راستەوخۆ دابەشی دەکەین و لە کۆگا نایهێڵینەوە.
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم