چالاکوانێک بۆ زایەڵە: ئەم کۆموڵگەیە بەرگەی بەریەککەوتنی زیاتر و پەرت بوونی زیاتر ناگرێت
/
گفتگو
/
زایەڵە
عوسمان گوڵپی
ژنان
یاسا
زایەڵە - عوسمان گوڵپی چالاکوانی مەدەنی بە زایەڵەی ڕاگەیاند، زۆربەی ئەو بەرپرسانەی پشتگیری لە ڕێکخراوەکانی ژنان و هەندێك ڕێکخراوی تر دەکەن، ڕێگەنادەن ئافرەتانی خۆیان نە لەو ڕێکخراوانە کار بکەن و نە ئەو ئازادیە دەدەن بە ئافرەتەکانیان کە باسی دەکەن، ئەوەی دەیڵێن و دەیکەن تەنها ژمارەیەك دروشمن و بەس وەك چۆن خۆیان بە ئۆتۆمبێلی جامڕەش دێن و دەچن و یاسا بۆ قەدەغەکردنی ئۆتۆمبێلی جامڕەش دەردەکەن .
وتیشی، هەموومان پەروەردەی ئەم کلتور و کۆموڵگەیەین، زۆربەی ئەوانەشی پەروەردەی ئەم کتور و کۆمەڵگەیە نین و لە ئەوروپا گەورەبوون و ئێستا بڕیاربەدەستی ئێرەن، نەیانتوانیوە جوانیەکانی کۆمەڵگەی دەرەوە بۆ ئەم کۆمەڵگەیە بگوازنەوە بەڵکو بوونەتە هەڵگری ناشیرینەکانی کۆمەڵگەکانیتر و گواستنەوەی بۆ ئەم کۆمەڵگەیە .
ڕونیشیکردەوە، جوانی ڕۆژئاوا تەنها لە یاسای توندوتیژی خێزانیدا نیە کە بۆ خۆیان گیرۆدەی هەزاران کێشەن بە هۆی هەڵوەشانەوەی خێزانەوە، بەڵکو کەمی ڕێژەی گەندەڵی و ڕێژەی بەرزی سەروەری یاسا و دابینکردنی خۆشگوزەرانیە هاوڵاتیانیانی جوانیەکانی ڕۆژئاوان، کەچی هەر ئەوانەی باسی جوانی ڕۆژئاوا دەکەن بۆ خۆیان لە لوتکەی گەندەڵیدان و خاوەن و فەوجی پاسەوانی و پێشێلکردنی یاساکان و مەترسی بۆ سەر مافی مرۆڤ .
ئەو چالاکوانە هێمای بەوەشکرد، بۆیە بۆ ئەم کۆمەڵگەیە وا باشترە هیچ بەریەککەوتنێكی نا پێویست زیاد نەکەین، ئەم کۆموڵگەیە بەرگەی بەریەککەوتنی زیاتر و پەرت بوونی زیاتر ناگرێت .
ئامادەکردنی - کامەران کەریم