پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە
(0) /
زایەڵە - ئاراس جەبار شارەزایەكی بواری كەشناسی بڵاویكردەوە، لە ئەنجامی نەمانی کاریگەری بارستە ھەوای سارد لەناوچەکانمان سبەی دووشەمە ٢٦-٩-٢٠٢٢ بەرزبوونەوە لە پلەکانی گەرما دەستپێدەکاتەوە بەرێژەی ٢ تا ٣ پلەی سیلیزی.
ئاماژەی بەوەشكرد، پلەكانی گەرما بەم شێوەیە ئەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی ٣٣ بە ١٧ ، ھەولێر ٣٥ بە ٢٠ پلە ، دھۆک ٣٤ بە ١٩ پلە ، ھەڵەبجە ٣٥ بە ١٩ پلە ، کەرکوک ٣٦ بە ٢٢ پلە. )
ئەوەشی خستەڕوو، لەناوچەکانی گەرمیان ٣٧ بە ٢١ پلە ئەبێت ، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٣٣ بە ١٨ پلە ئەبێت ، لە سنوری ئیدارەی سۆران ٣٤ بە ١٦ پلە ئەبێت، خێرای با ئاسایی ئەبێت ١٠ بۆ ٢٠ کم لە کاتژمێرێکدا لە ئاراستەی باکور و باکوری رۆژھەڵاتەوە، لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین چالاک ئەبێت بەخێرایی ١٥ تا ٣٠کم زیاتر لە کاتژمێرێکدا بەتایبەت لەکاتەکانی بەرەبەیان و شەودا.
باسی لەوەشكرد، تا کۆتایی ئەم ھەفتەیە پلەکانی گەرما بەم شێوەیە ئەمێنێتەوە و ناوچەکە لەژێر کاریگەری ھەوایەکی وشکدا ئەمێنێتەوە .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: