کەشناسیی عێراق: رۆژی هەینی لە هەرێم باران دەبارێت

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشناسی هەینی هەرێم


19 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

دەستەی کەشناسیی عێراق، لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەچەند رۆژی داهاتوودا پلەی گەرمی لە چەند ناوچەیەک نزمتردەبێتەوە و لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان رۆژی هەینی باران دەبارێت.

لەلایەکی دیکەوە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمیش رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەی گەرمی لە ناوچەکانی هەرێم نزمتردەبێتەوە.

دەشڵێت، سبەینێ پێنجشەممە لە هەندێک ناوچەی هەرێم ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە هەندێک ناوچەی دیکە هەوری تەواو دەبێت.

کامەران کەریم