هیچ هەنگاوێکی کرداری تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەبانکە فیدڕاڵیەکان دەستیپێنەکردوە

(0) / / گفتگو / ڕەعد ڕەفعە زایەڵە رافیدەین تەوتینی مووچە


Sep 15, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە پرۆفسیۆر د، ڕەعد ڕەفعە مامۆستای زانکۆ وتی، بەپێی زانیاریەکانمان، تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی کرداری تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەبانکە فیدڕاڵیەکان دەستیپێنەکردوە وهیچ گرێبەستێکیش لەگەڵ بانکی رافیدەین یان هیچ بانکێکی فیدڕاڵی تر واژۆ نەکراوو بۆ تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

ئەو مامۆستایەی  زانکۆ وتیشی، ئەوەی هەیە، ئامادەکاریکردنە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێڕاق بۆ پرۆسەی تەوتینی مووچە لەرێگای پاککردنەوەی لیستی مووچەی هەرێم ورێکخسننەوەی بەپێی یاسا ورێنمایی وبڕیارەکانی عێڕاق.


ئەوەشی خستەروو، بەڵام هەڵە تێگەیشتنێک لەنوسراوی وەزیری دارایی تەیف سامی ژمارە (١٦/٢/٨١١٧) لە ٤/٩/٢٠٢٤ ئەم بۆچونە هەڵەی دروستکردوە گوایە تەوتینی مووچە لەبانکی رافیدەین دەستیپێکردوە.

کامەران کەریم