شوان ڕابەر بۆ زایەڵە: سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان واتە گرنگی بەو دوو دەوڵەتە دەدەین

(0) / / گفتگو / زایەڵە شوان ڕابەر کوردستان


Sep 14, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لەوتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری دەزگای میدیایی زایەڵە شوان ڕابەر ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی دادگەری کوردستان ڕایگەیاند، سەردانی پزیشکیان سەرۆک کۆماری  ئێران بۆعێراق و هەرێمی کوردستان سەبارەت بەدۆسیە سیاسی و ئەمنی و ئابوری و دیبلۆماسی یەوە سەردانێکی گرنگ و بەکەڵک دەبێ ،چەندان ماناو مەدلول و پەیامی تێدایە، لەڕووی سیاسیەوە، واتە ئێمە گرنگی بەعێراق دەدەین، دەمانەوێ کاریگەریمان لەعێراق بەردەوام بێ، لەڕووی ئەمنییەوە واتە ئێمە هاوسۆزین، پێویستە ئەمنیەتمان بپارێزین، دوژمنانمان لەناو ئێوەوە دزە نەکاتە ناومان.
 
شوان ڕابەر وتیشی، لەڕووی ئابورییەوە واتە ئێمە و ئێوە بۆیەکتر گرنگین، شەریکی ئابورین، دەبێ پەرە بەئابوری  نێوانمان بدەین،ئێستا ئاڵوگۆڕی نێوان هەردوولا 12 ملیارد دۆلارە، دەیانەوێ بیگەیەننە20 ملیارد دۆلار،وە 7 دەروازەی سنوری لەنێوانیاندایە،80% ی کاڵای کوردستان هی  ئێرانە، 120 جۆر کاڵای ئێرانی لەعێراق ساغ دەکرێتەوە.
 
ئەوسەرکردەیەی کۆمەڵی دادگەری ئەوەشی خستەڕوو، لەڕووی دیبلۆماسیەوە،واتە ئێمە گرنگی بەعێراق و هەرێمی کوردستان دەدەین، دەمانەوێ پەیوەندی نێوانمان زۆر بەهێز بێ، ئێمەو ئێوە هاوسێین، بۆیەکتر دەمێنێین، 550 کیلۆمەتر سنورمان هەیە، واتە ئێمە گرنگی بەهەموو نەتەوەو پێکهاتەو ناوچەکان دەدەین لەعێراق، هەموو لای ئێمە گرنگن، بەهەموو ناوچەکان و هەرێمی کوردستانیشەوە.
 
کامەران کەریم