بەربژێرێکی یەکێتی بۆ زایەڵە: دەنگەکانی یەکێتی زۆر زیاد دەکات

(0) / / گفتگو / زایەڵە یەکێتی بەمۆ سەیدئەمین هەڵبژاردن


Aug 30, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـ لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە بەمۆ  ئەمین ناسراو بە سەید بەمۆ  بەربژێر لەسەر لیستی  یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند، پەرلەمان وەک دەزگایەکی تەشریعی پێویستە هەر چوار ساڵ جارێک نوێنەرەکانی بگۆڕێت و ئاشکرایە دوای هەمو هەڵبژاردنێک حکومەتێکی نوێ پێکدەهێنرێت و پرۆسەی سیاسی گۆڕانکاری بەسەردا دێت و حکومەت بەرنامەی نوێی دەبێت، بە پرۆژەی جیاوازەوە خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان فەراهەم دەکات،بەداخەوە لە هەرێمی کوردستان خول دوای خولی پەرلەمان ڕۆڵی لاواز دەبێت، حکومەتێکی لاوازتر دەبێت لە خزمەتکردنی  هاوڵاتیانی لە ئەنجامی پەنگ خواردنی ناخی خەڵک و کەموکوڕیەکانی حکومەت لەپێنەدانی موچە و ڕێکنەخستنەوەی یاسای خانەنشین، نەبونی هەلی کار، دانەمەزراندنی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان دابین کردنی مافی زیندانیانی سیاسی، دابین نەکردنی پێداویستیەکانی کشتوکاڵ، خزمەتنەکردن کەسوکاری شەهیدان، ئەمانە نیگەرانی زۆری لای خەڵک دروست کردووە.

ڕونیشیکردەوە،تاکڕەوی حیزبێکی سیاسی هاوکاربووە لە دواخستنی هەرێمی کوردستان لەزۆر بوارەوە، بەرواورد بە ساڵانی ڕابردوو حکومەت و پرۆسەی سیاسی لەپاشەکشەدایە، پێویستە هەڵبژاردنێکی شەفاف ئەنجام بدرێت، بەبۆچونی ئێمە حیزبی تاکڕەو لەکوردستان ئاستی دەنگەکانی زۆر دادبەزێ، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان  بەردەوام پشتیوانی لە داوا ڕەواکانی خەڵک کردووە،دەنگەکانی یەکێتی ئەمجارە زۆر زیاد دەکات.

سەبارەت بە پلان و پرۆژەی بۆ پەرلەمانی کوردستان بەربژێرەکەی یەکێتی بۆ زایەڵە وتی،دروشمی من: لەسەربنەمای کلکم راعی وکلکم مسئول عن رعیتە،بەڵێن دەدەم ڕاستگۆبم بەرانبەردەنگەکانتان هەروەها نیوەی موچەکەشم ببەشخم بە ئاوەدانکردنەوەی مزگەوت و خوێندکارانی کەم دەرامەت لە زانکۆ وپەیمانگاکان خەڵکانی  نەخۆش و کرێچی با کوردستانێکی ئاوەدانتر و دادپەروەرتر بۆ هەمووان بونیادبنێین.

پەیامی من: کاندیدبوونم لەسەر بناغەی دادپەروەری و گەشەپێدان و برەودان بە توانای گەنجان بنیاد نراوە. بەڵێن دەدەم بانگەشە بۆ چاکسازی بکەم لە بوارە گرنگەکانی وەک هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ و یاسای  خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆلە هەمان کاتدا کاربکەم بۆ بەهێزکردنی کەرتی پەروەردە و کشتوکاڵ و هەلی کار. پێکەوە و بە ئیرادەیەکی گەنجانە دەتوانین.

بەراییەکانی کارو پرۆژەکانم:

1. چاکسازی لە یاسای خانەنشینی وەزارەتی ناوخۆ:
- داکۆکیکردن لە سیاسەتی مۆدێرن و دادپەروەرانەی پلە و ئیمتیازات لەناو وەزارەتی ناوخۆدا.
- هێنانەکایەی چاکسازی لە یاسای خانەنشینی، دڵنیابوون لەوەی کە پێشمەرگە دێرینەکان و ئەفسەرانی خانەنشین بەبێ بیرۆکراسی ناپێویست یارمەتییە شایستەکانیان وەردەگرن.
- داڕشتنەوەی خانەنشینی پلە باڵاکان بۆ ئەوەی لەگەڵ سەقامگیری ئابووری نیشتمانیدا بگونجێت و لە هەمان کاتدا شکۆمەندی بۆ خانەنشینان مسۆگەر بکرێت.

2. چارەسەرکردنی پرسە یاساییەکان لە ڕێنماییەکانی حکومەتدا سەبارەت بە باجی موڵک و هاتووچۆ:
- زۆرێک لە ڕێنماییەکانی ئێستا سەبارەت بە باجی موڵک و هاتووچۆ بنەمایەکی یاسایییان نییە و کاردەکەین بۆ دامەزراندنی سیستەمی باجدانی دادپەروەرانە و شەفاف و یاسایی.
- داکۆکیکردن لە پێداچوونەوە بە یاساکانی باج بۆ بەرەوپێشبردنی دادپەروەری و کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر هاووڵاتیان بەتایبەت چینی ناوەڕاست و خوارەوە.

3. گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ:
- برەودان بە وەبەرهێنان و گەشەپێدان لە کشتوکاڵدا بۆ دروستکردنی ئابوورییەکی خۆبژێوی زیاتر.
- کارکردن لەسەر یاسایەک کە پشتگیری جووتیاران بکات بۆ دەستڕاگەیشتن بە تەکنەلۆژیای مۆدێرن و ئاسانکاری قەرز و نرخێکی دادپەروەرانە.
- پێشخستنی بەرنامە کشتوکاڵیەکان کە بەرهەمی ناوخۆیی بەرز بکەنەوە و پشتبەستن بە هاوردە کەم بکەنەوە.

4. چاکسازی لە سیستەمی مووچە:
- ئەولەویەتدان بە چاکسازییەکانی مووچە بۆ کەمکردنەوەی نایەکسانی داهات و نەهێشتنی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی حکومی.
- کارکردن بۆ پێداچوونەوەی گشتگیر بە پێکهاتەی مووچەی ئێستا بۆ دڵنیابوون لە یەکسانی لە سەرانسەری کەرتە جیاوازەکاندا.

5. بەرزکردنەوەی کوالێتی خوێندن و خوێندنی باڵا:
- داکۆکیکردن لە باشترکردنی سیاسەتەکان لە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ستانداردەکان و دەستڕاگەیشتن بە سیستەمی خوێندنی مۆدێرن.
- گرنگیدان بە دامەزراندنی دەرچووانی زانکۆ بە ناساندنی پرۆگرامی هاندان بۆ ئەو بزنسانەی کە دەرچووی تازە دادەمەزرێنن.
- کارکردن بۆ پەیوەندییەکی بەهێزتر لە نێوان زانکۆکان و بازاڕی کار بۆ دڵنیابوون لەوەی کە دەرچووان ئەو لێهاتووییانەی هەیە کە لە بازاری ئەمڕۆدا پێویستن.

6. دامەزراندنی دەرچووانی زانکۆ:
- کارکردن لەسەر ناساندنی ئەو سیاسەتانەی کە هانی هەردوو کەرتی تایبەت و گشتی بدەن بۆ ڕەخساندنی هەلی کار بۆ دەرچووان.
- کارکردن لەسەر ئەو پرۆگرامانەی کە پەرەپێدانی کارامەیی و پاڵپشتی کارگێڕی و دەستڕاگەیشتن بە هەلی کار لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و دەرەوەی وڵات پێشکەش دەکەن.

7. بەها ئاینییەکان:
- دەبێ هەمووان دڵنیایی وەربگرن لە سیاسەتەکان کە ڕێز لە بەها ئایینییەکان بگرن و فەزای ئازادی ئایینی و دیالۆگ دابین بکەن.
- رەخساندنی دەرفەت بۆ بڵاوکردنەوەی پەیامی تەندروستی ئایینی خۆماڵی کوردی کە ڕەگ و ڕیشەی لە بنەما ئاینییەکاندا هەیە کە تیشک دەخاتە سەر دادپەروەری و یەکسانی و گرنگی پەروەردە و چاکسازی کۆمەڵایەتی.


کامەران کەریم