ئاگادارییەكى گرنگ بۆ هاوبەشانى كارەبا  لە سلێمانی

(0) / / کردستان / zayeLe زایەڵە کوردستان کارەبا سلێمانی


Sep 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کارەبای   سلێمانی   ڕایگەیاند لە پلانماندایە، كە تا ئەمڕۆ ئەو قەرزانەی كارەبا كە لای هاووڵاتی ئاسایین لە (پۆلی ماڵان) كۆبووەتەوە لێپرسینەوە لەبارەیانەوە نەكرێن.
کارەبای   سلێمانی   ڕایگەیاند،  لەسەر بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی كارەبا، بەهۆكاری كەمبوونەوەى (سیولەى پارە) بۆ پێدانی مووچەو دابینكردنى خزمەتگوزارییە پێویستییەكان لە نەخۆشخانەكان و ئاو و كارەباو رێگاوبان، كە بەوهۆیەوە زۆرێك لە پرۆژەكانی ئەو بوارانە پەكیان كەوتووە و ناتوانرێت تەواوبكرێن، هەر بۆیە لە پلانماندایە، كە تا ئەمڕۆ ئەو قەرزانەی كارەبا كە لای هاووڵاتی ئاسایین لە (پۆلی ماڵان) كۆبووەتەوە لێپرسینەوە لەبارەیانەوە نەكرێن تا لەداهاتوودا حكومەت بڕیاری یەكلاكەرەوەی لەبارەوە دەدات، بەڵام لێرە بەدواوە پارەی خوێندنەوە واتە (سەرفیاتی مانگانەی كرێی كارەبا) وەردەگیرێت لەبەردەم ماڵاندا و لەلایەن ژمێركارانەوە (عدادى كارەبا).
بۆیە داواكارین لەهاووڵاتیان كە هاوكارێكی باشی ئەم پرۆسەیە بن كە هەم بەسوودی گشتی و كەسی ئەو هاوبەشانە تەواو دەبێت، هاووڵاتیان بەشێك لەئەركەكانیان كەم دەبێتەوەو پێوست ناكات بۆ پارەدان سەردانى فەرمانگە و بنكەكانى وەرگرتنى پارەى كارەبا بكەن، بەڵكو راستەوخۆ لەبەردەم ماڵاندا ئەو كارە ئەنجام دەدرێت و ئەم پرۆسەیەش بۆ چارەسەری كێشەی خزمەتگوزاریە بەردەوامەكانی پارێزگای سلێمانیە.
ئامادەکردنی - کامەران   کەریم