دراوێکی نوێی عێراقی دەخرێتە بازاڕەوە
(0) /
زایەڵە - مستەفا غالب مەخیف پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 27ـی ئەیلولی 2022 لەمیانی بەشداریکردن لە دیداری ڕافیدەین ڕایگەیاند، پرۆسەی سڕینەوەی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی پێویستی بە دەرکردنی یاسایەک و ئابورییەکی بەهێز و سەقامگیری هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش پرۆژە یاسایەک لەلایەن بانکی ناوەندییەوە ئامادەکراوە و پێشکەشی حکومەتی پێشوو کراوە .
پارێزگاری بانکی ناوەندی ئاماژەی بەوەشكرد، بەهیچ جۆرێک بەنیاز نین گۆڕانکاری لە بەهای دینار بەرامبەر دۆلاردا بکەین.
مستەفا غالب مەخیف ئەوەی ئاشكراكرد، دراوە نوێیە عێراقییەکە بەهاکەی 20 هەزار دینارە و لەئێستادا کاردەکەین بۆ تەواوکردنی شێوەی کاغەزەکە و لەماوەیەکی نزیکدا بەفەرمی بڵاویدەکەینەوە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: