دەستگیرکردنی دوو کەس بەتۆمەتی دزینی كێبڵ و وایەری كارەبایی لە دوكـان
(0) /
زایەڵە - بەتۆمەتی دزینی كێبڵ و وایەری كارەبایی لە قەزای دوكـان دوو تۆمەتبار دەستگیركران.
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە كێبڵ و وایەری كارەبایییان لێدزراوە لە پڕۆژەگەشتیاریەكان و خانووە تازەدروست كراوەكان ، هێزەكانی پۆلیسی قەزای دوكان لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای بەدواداچوونەكان توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی فریاكەوتنی دوكانەوە دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك كێبڵ و وایەری كارەبایی.
لە ئێستادا تۆمەتباران (أ ، ع ، ع لەدایكبوی ١٩٨٦ ) و( أ ، س ، ع لەدایكبووی ١٩٩٣ ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوان و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: