ئاسایشی سلێمانی ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە تابلۆکانی هاتوچۆی دەدزی

(0) / / اجتماعی / zayeLe هاتوچۆ ئاسایش سلێمانی


Oct 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی  ڕایگەیاند،   لەدرێژەی هەوڵەکانی هێزەکانمان بۆ پاراستنی موڵکوماڵی گشتی پاشئەوەی چەند کەسێک لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە زانیاریان پێداین و داوای لێپرسینەوەی یاساییانکرد لە تۆمەتبارێکی نەناسراو لەڕێگەی هاتووچۆی نێوان ناحیەی شۆڕش بۆ ناحیەی سەنگاو هێماکانی ئاگادارکردنەوەی هاتوچۆ لێدەکاتەوەو دەیدزێت .
لەسەر فەرمانی بەڕێز بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمان لەئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لەلایەن بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە  پەیوەندیکرا بەو کەسانەوەو پاش دڵنیابونەوە لەزانیاریەکان لەسەر ئەوحاڵەتە دەستبەجێ تیمە تایبەتەکانمان لەلایەن بەڕێز (بەڕێوەبەرە)وە  ڕاسپێردران بۆ بەدواداچون و کۆکردنەوەی زانیاری لەوبارەیەوە سەرەنجام پاش تێپەڕبونی کەمتر لەکاتژمێرێک لەداواکەی هاوڵاتیان  تۆمەتبارێک بەناوی ( ک ، م ، ع  )دانیشتوی ناحیەی شۆڕشی سەربەقەزای چەمچەماڵ لەلایەن هێزەکانمان لەبەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی  دەستگیکرا .
تۆمەتبارەکە لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناو وتی ویستوێتی تابلۆکان لەبازاڕدا بەفافۆن بفرۆشێت .
تۆمەتبارەکە بەبڕیاری بەڕێز دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی (٤٤٤) لەیاسای سزادان گیراوەو ڕاگیراوە .
لەسەر بڕیاری بەڕێز دادوەر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلەکەی و ئەو تابلۆیانەی لێیکردبۆوەو دزیبونی و بەتەمابوو لەبازاڕدا بیان فرۆشێت .
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم