بارانبارینی چڕ لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە باران بارین ئاراس جەباری هەرێمی کوردستان


Oct 03, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئاراس جەبارشارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سەبارەت بە دەستپێکردنی باران تا ئێستا ئەوەی ھەیە لەم مانگەدا زیاتر کەشێکی وشکە و سیستەمی بەرزەپەستانەکان بەردەوامیان دەبێت کە ئەمەش رێگرە لەھاتنی شەپۆلی باشی بارانبارین تەنھا حاڵەتی لاوازی بارانمان دەبێت لەماوەکانی داھاتوودا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ نزمبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما لەدوای ناوەراست و کۆتایی ئەم مانگەوە وردە وردە کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆکان بەرەو ناوچەکانمان چالاک دەبن ئەگەریش ھەیە لەسەرەتای مانگی 11دا شەپۆلێکی شێدار و باراناوی ڕووبکاتە ناوچەکە ھەرچەندە ماوەکەی دوورە و گۆرانکاری کەشوھەواش زۆرە لەم کاتەدا بەڵام پشت بەخوا بارانێکی باش لەو ماوەیەدا سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە و دەبێتە دەستپێکێکی باش بۆ وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ.
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم