مستەفا کازمی لە هەولێرە

(0) / / کردستان / زایەڵە مستەدا کازمی مام جەلال


Oct 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کەمێک پێش ئێستا بە مەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال گەیشتە هەولێر.
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلالدا دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات.
بڕیارە هەر ئەمڕۆ کازمی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆببێتەوە، پرسی ئێستای عێراق و هەرێمی کوردستان هەروەها پێکهێنانی حکومەتی عێراق تاوتوێدەکەن.
ئەمڕۆ 3/10/2022 پێنج ساڵە بەسەر کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلالدا تێدەپەڕێت و بۆ ئەو یادەش لە هەولێر و سلێمانی ڕێوڕەسمی تایبەت بە یادەکە بەڕێوەدەچێت.