شەپۆلێكی خۆڵبارین عیراق و کوردستــــــان دەگرێتەوە
(0) /
زایەڵە - شەپۆلێكی خۆڵبارین ناوچەكە دەگرێتەوە و لە چەند رۆژی داهاتودا بەردەوام دەبێت و پلەكانی گەرماش روو لە بەرزبوونەوە دەكەن.
دەستەی كەشناسی عیراق لە بڵاوكراوەیەكدا ئاشكرای كردووە، بەپێی پێشبینییەكان ئەمڕۆ سێشەممە 3ی تشرینی یەكەمی 2022، شەپۆلێكی خۆڵبارین ناوچەكە دەگرێتەوە، بە هەرێمی كوردستانیشەوە.
ئەوەش هاتووە، شەپۆلی خۆڵ بەهۆی زیادبوونی خێرایی باوەیە كە تەپ و تۆز لە ناوچە جیاجیاكانی عیراق دروست دەكات، هەروەها لە چەند رۆژی داهاتوودا خۆڵبارینەكە بەردەوام دەبێت و پلەكانی گەرماش دەست بە بەرزبوونەوە دەكەن.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: