پەرلەمانتارێکی عێراق بۆ زایەڵە؛ ڕاگەیاندنی ئابوری سەربەخۆ بوو بە مۆتەکە بۆ ژیانی هاووڵاتیانی هەرێم
/
گفتگو
/
زایەڵە
دارا
دارا سێکانیانی
ئابووری
زایەڵە - دارا سێکانیانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە زایەڵەی ڕاگەیاند، ڕاگەیاندنی ئابوری سەربەخۆ بوو بە مۆتەکە بۆ ژیانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان. نەک تەنها نەوەی ئێستا بەڵکو ئەبێت نەوەی داهاتوش باجی سیاسەت و ئیدارەی هەڵە بدات.
وتیشی، کاتێک سیاسەت، بەرنامە، نەخشە، پلان و مەبەست بریتی بوو لە خزمەتی حزب و گروپێکی دیاریکراو و چەند کەسێک، ئەوکات بەرژەوەندی گشتی ووڵات و هاووڵاتیان ئەبێتە قوربانی. مژدەی دانانی سندوقی پاشەکەوتی نەوتیان ئەدا بە تاک بە تاکی هاووڵاتی هەرێم.
ڕونیشیکردەوە، بەڵام تائێستا دانەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکانی ستەمی مووچە ناگێڕنەوە نەک ئەوەش ئامادەنین تەنانەت لەبری پارەی ئاو، کارەبا، باج، غەرامەش هەژماربکرێت. حکومەت هاووڵاتیان ناچار ئەکات کە قەرزەکانی حکومەت بدەنەوە ئەبێت کەی گەل بێتە دەنگ و بەیەک دەنگ داوای مافی خوراوی خۆی لە بەرپرسان بکاتەوە. وەک پێشینان وتوویانە قەرز کۆن دەبێت بەڵام نافەوتێت.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: