ڕوونکردنەوە لەسەر ئەو 50دۆلارەی لەعومرەکاران وەردەگیرێت دەرێت

(0) / / کردستان / zayeLe زایەڵە عومرە کوردستان حەج


Oct 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - كامەران عەلی بەڕێوەبەری حەج و عومرەی سلێمانی رایگەیاند،  هەر هاوڵاتییەك گەشتی عومرە ئەنجامبدات حكومەت بڕی 50 دۆلاری بەناوی رسوماتەوە لێوەردەگرێت، ئەم بڕەش راستەوخۆ لە عومرەكارەكە وەرناگیرێت بەڵكو لەو كۆمپانیایە وەردەگیرێت كە گەشتەكە رێكدەخات.
وتیشی، لەكاتی شەڕی داعشدا 100 دۆلار بۆ هەر عومرەكارێك وەردەگیرا، دەوترا ئەم پارەیە بۆ پاڵپشتی هێزی پێشمەرگە خەرجدەكرێتەوە، دواتر بڕەكەی بۆ 50 دۆلار كەمكرایەوە، بەڵام راستەوخۆ دەچێتە خەزێنەی حكومەتەوە.
ڕونیشیکردۆتەوە  ،حكومەتی عێراقیش هەمان رسومات لە عومرەكارانی خۆی وەردەگرێت، لەم رسوماتەی هەرێمیش %50 ی وەردەگرێت.
ئەمەش دوای ئەوە دێت كە پەرلەمانتارێك رایگەیاند، كە هاوڵاتیەک سەردانی هەر وڵاتێک بکات بۆ گەشت یان قومار یان هەر هۆکارێکی دیکە، حکومەت هیچ بڕە پارەیەکی وەک باج و ڕسومات لێوەرناگرێت! بەڵام بچێت بۆ عەمرە ٦٠ دۆلاری لێوەردەگرن .
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم