ناوەڕۆکی نامەکەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بۆ نێچيرڤان بارزانى
/
کردستان
/
زایەڵە
کوردستان
بەریتانیا
نێچیرڤان بارزانی
زایەڵە - سەرۆکی هەرێمی کوردستان نامەیەکی لە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پێ گەیشت و له نامه‌كه‌دا، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ په‌يوه‌نديى به‌هێزى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هاوبه‌شێكى سه‌ره‌كى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌ربڕيوه.
لە ڕاگەیەنراوێکدا سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان (سێشەممە 4-10-2022) ڕایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامه‌يه‌كى له ليز تره‌س، سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانياوه پێگەیشت.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ''له نامه‌كه‌يدا خاتوو تره‌س سوپاسی سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ده‌كات بۆ به‌شداريى به‌ڕێزيان له رێوڕه‌سمى پرسه‌ى شاژن ئێلیزابێزی دووەم، شاژنى كۆچكردووى شانشينى يه‌كگرتوو، هه‌روه‌ها خۆشحاڵيى خۆى به دووباره ديدارى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له له‌نده‌ن، نيشان ده‌دات."
ئەوەش هاتووە، سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا له نامه‌كه‌يدا بۆ نێچيرڤان بارزانى پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ په‌يوه‌نديى به‌هێزى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هاوبه‌شێكى سه‌ره‌كى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌ربڕيوه.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه شانشينى يه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان به‌هاى هاوبه‌شى وه‌ك ئازاديى راده‌بڕين و په‌روه‌رده و ئه‌وله‌وييه‌تى هاوبه‌شى وه‌ك پرسه ئه‌منييه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆرى هه‌يه، جه‌ختيشى كردووته‌وه كه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه له كارى پێكه‌وه‌يى به‌رده‌وام ده‌بن.
ئاماژە بەوەشکراوە، سه‌رۆك وه‌زيرانی به‌ريتانيا هيواى خواستووه له ئه‌ركى تازه‌يدا باشتر له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كار بكه‌ن و دۆستايه‌تى و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولا فراوانتر ببن.
تێبينيێك بنێرە: