بڕیارێک لەبەرژەوەندی خوێندکارانی زانکۆ درا
(0) /
زایەڵە - وهزارهتى خوێندنى باڵا بڕیاریدا، به بهردهوامى داشكاندنى كرێى خوێندن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی بریاریدا، داشکاندنی کرێی خوێند لەسەرجەم زانکۆ و پەیمانگا ئەھلی و حکومیەکان بەردەوام بێت بهمشێوهیه:
داشکاندنی کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگا حکومیەکان بە رێژەی ٪٤٥ .
داشکاندنی کرێی خوێندن پەیمانگا ئەھلییەکان بە رێژەی ٪٢٠ .
داشکاندنی کرێی خوێندن لە زانکۆ ئەھلییەکان بەڕێژەی ٪١٠ و ٪١٥ و ٪٢٠ بەپێی ڕانکی زانکۆکان.
ئەم بریارە، ساڵانی پێشوو بەھۆی کۆرۆنا درا، بۆ ئەم ساڵی خوێندنیش وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی درێژی کردەوە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: