ئەو تۆمەتبارانە دەستگیرکران کە ڕومانەیان هەڵدایە ماڵێکەوە لە چەمچەماڵ
(0) /
زایەڵە – ئەو تۆمەتبارانە دەستگیرکران کە ڕومانەیان هەڵدایە ماڵێکەوە لە چەمچەماڵ.
ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، سەعات (٣:۱٥) دەقیقە شەوی ( ۲۲ لەسەر ۲۳ / ٩ / ٢٠٢٢) لەگەڕەکی ئاشتی قەزای چەمچەماڵ دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (م ، ج ، ج) و (ک ، ف ، ن ) دەچنە سەرماڵی هاوڵاتیەک بەناوی ( ڕ ، ح ، ش ) کەپیشەی مامۆستایەو ڕومانەیەک هەڵدەدەنە ماڵەکەیەوەو تەقەی لێدەکەن پاش ڕوداوەکە تۆمەتبارەکان هەڵدێن و چەند گەڕەکێک لەنزیک ڕوداوەکە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە تەقەیان لێدەکرێت هەردوو تۆمەتبارەکە بریندار دەکرێن پاشان یەکێک لەتۆمەتبارە بریندەرەکان بەناوی (م ، ج ، ج ) گیان لەدستدەدات و ئەوی دیکەشیان هەڵدێت .
پاش ئاگادارکردنەوەی هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لەم بارەیەوە تیمە تایبەتەکانمان ڕاسپێردران بۆ کۆکردنەوەی زانیاری وردو دەستنیشانکردن و دۆزینەوەی تۆمەتباران سەرەنجام پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە دوو تۆمەتبار بەپێی ماددەی (٣٤٥) لەیاسای سزادان لەلایەن هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکران ، یەکێک لەتۆمەتبارە دەستگیرکراوەکان
بەناوی ( ک ، ف ، ن )لەکردەوەکەدا بەشدارە، ئەوی دیکەشیان بەناوی ( م ، ح ، ن ) هەستاوە بەدابینکردنی چەکو تەقەمەنی بۆیان .
سەبارەت بە زەرەرو زیانی خاوەن ماڵەکە تەنها زیانی مادیان کردووە لێکۆڵینەوەو گەڕان بەدوای تاوانباراندا لەوبارەیەوە بەردەوامە .
ئامادەکردنی - کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: