کەسێک بەتۆمەتی هەڕەشە و بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی هاوڵاتییەک دەستگیرکرا
(0) /
زایەڵە - ئاسایشى گەرمیان دەستگیرکردنى کەسێکى راگەیاند، بەتۆمەتى هەڕەشە و بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی هاوڵاتییەک و هەوڵدان بۆ وەرگرتنى پارە.
بەپێی راگەیەنراوێکى ئاسایش، تۆمەتبارێک بەناوی (ە م ع ) لەناو شاری کەلاردا و لە کاتی وەرگرتنی 7500 دۆلار کەداوای کردبوو لەبەرانبەر بڵاونەکردنەوەى وێنە و ڤیدیۆى هاوڵاتییەک دەستگیرکرا و لە لێکۆڵینەوەی سەرەتاییدا تومەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
دەقى راگەیەنراوەکە:
لەدرێژەی هەوڵە بەردەوامەکانی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش گەرمیان لە پێناوی پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان دەسگیر کردنی تۆمەتباران و رادەستکردنیان بە دادگا
تۆمەتبارێک بەتۆمەتی هەڕەشە و بڵاوکردنەوەی وێنە وڤیدۆی کەسێک دەستگیرکرا.
دوای ئەوە لەبەرواری ۲۰۲۲/۱۰/٤ هاوڵاتیەک سکاڵای هێنایە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان کە کەسێک هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدۆی لێ دەکات
هەرروەها داوای بڕی ٧٥٠٠ دۆلاری لێ کردووە لەبەرانبەر بڵاو نەکردنەوەی ئەو وێنەو ڤیدیۆیانە.
لەسەر راسپاردەو چاودێری بەڕێز بەڕێوەبەری ئاسایشی گەرمیان و بە بڕیاڕی بەڕێز دادوەری لێکۆلینەوەی ئاسایش فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێک دەرکرا.
پاش دانانی پلانێکی تۆکمەو لە ژێر چاودێریەکی چرادا لەلایەن تیمێکی تایبەتی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان هێزەکانمان توانیان لەکەمترین کاتدا تۆمەتبارێک بەناوی (ە م ع ) لەناو شاری کەلاردا و لە کاتی وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیەی کەداوای کردبوو دەستگیربکەن و لە لێکۆڵنەوەی سەرەتاییدا تومەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
لە ئێستادا تۆمەتبارەکەلەسەر بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بە پێی مادەی ٢ لە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندەی ڕاگیراوە لێکۆڵینوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.
ئاسایشی پارێزەری مافەکانی هاوڵاتیانە لەهەمووکات وساتدا ماف دەگەڕێنێتەوە بۆخاوەن ماف و تاوانباریش لەرێگای یاسا و دادگاوە بەسزای خۆی دەگەینێ.
راگەیاندن و پەیوەندییەکان بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان
تێبينيێك بنێرە: