پەرلەمانتارێکی پارتى:  یەکلایی کردنەوەی پرسی کاندیدى سەرۆک کۆمار بەندە بە تەوافوقى هێزەکانی شیعەوە

(0) / / عراق / زایەڵە پارتی عێراق شەریف سلێمان سەرۆک کۆمار کاندید


Oct 06, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە – پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، یەکلایی کردنەوەی پرسی کاندیدى سەرۆک کۆمار بەندە بە کۆدەنگی و تەوافوقى هێزەکانی شیعەوە.  
شەریف سلێمان پەرلەمانتارى پارتى لە پەرلەمانى عێراق بە تەلەفزیۆنى فەرمى عێراقى وت: "هیچ کاتێکی دیاریکراو نییە بۆ هەڵبژاردنی کاندیدێک بۆ سەرۆکایەتی کۆمار، ئێستاش بەرەو دەستپێکردنی قۆناغێکی دیکە دەڕۆین دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی یان قبوڵکردنی هەموو لایەنەکان، لەوانەش سەدرییەکان لەسەر کاندیدى سەرۆک کۆمار".  
وتیشى "ماڵى کوردى چاوەڕێی تەوافوقى شیعەکانین، دوای ئەوە لەسەر کاندیدى سەرۆک کۆمار رێکدەکەوین، کاندیدى ئێمە ئامادەیە لەکاتى ڕێککەوتنى ناوماڵى شیعى".  
سولەیمان ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمە رێککەوتین و رێککەوتنەکەمان لەسەر هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت ناکشێنینەوە،  چاوەڕێی هەنگاوی دیکە دەکەین".