بەتۆمەتی دزیکردن سێ تۆمەتبار  لە کفری دەستگیرکران

(0) / / اجتماعی / زایەڵە کفری دزی کۆمەڵایەتی تۆمەتبار


Oct 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەتۆمەتی دزیکردن سێ تۆمەتبار لە قەزای  کفری دەستگیرکران.
مقەدەمی   ماف  پەروەر  عەلی  جەمال  قدووری  وتەبێژی  پۆلیسی  گەرمیان   بەایەڵەی  ڕاگەیاند،  دوای سکاڵای چەن هاوڵاتیەک و ئاگادارکردنەوەی بنکەی پۆلیسی قەزای لەکاتێکدا سەرقاڵی نۆژەنکردنەوەی خانوەکانیانن لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە سەرجەم کێبڵ و وایەری کارەبایی خانوەکانیان لێ کراوەتەوەو دزراوەدوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچونی وەرد بەشی پۆلیسی کفری سەربەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان توانیان سێ تۆمەتبار دەستگیربکەن دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران دانیان بەوەدا ناوە کەلە شەش خانووی نوێ ( هەیکەل ) دزیان کردوە  .
ناوبراو  وتیشی،  لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 444 446 بەند کراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم