ناوی قوتابییانی وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگەکان رادەگەیێندرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە زانکۆ پەیمانگا


Oct 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا  رایگەیاند، دوای ئەوەی پرۆسەی پێشکێشکردن بۆ زانکۆ و پەیمانگەکان تەواوبوو، لە چەند رۆژی داهاتوودا وەرگرتنی قوتابییان لە زانکۆ و پەیمانگەکان رادەگەیێندرێت، ئێستا ناوەندی وەرگرتن سەرقاڵی وردبینیکردنی ناوەکانن.

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەشکرد ،  وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەمساڵ زۆرترین دەرفەتی خوێندن بۆ قوتابییان دەڕەخسێنێت، بەلەبەرچاوگرتنی کۆنمرەی قوتابییان و ئارەزووی خوێندکارانیش بۆ بەش و کۆلیژەکان، بۆ هەموو بەشەکانیش لە زانکۆلاین زۆرترین و کەمترین کۆنمرەمان دیاریکردووە، ئەوەی لە 50 بەسەرەوەی هەبێت، دەتوانێت داواکاری پێشکێش بکات، بەڵام مەرج نییە ناوی لە کۆلێژی بەرز بێتەوە .

ئامادەکردنی- کامەران  کەریم