کامیل مەحمود بۆ زایەڵە: هۆکارەکانی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەیوەستن بە بەرژەوەندی حزبییەوە
/
گفتگو
/
زایەڵە
هەڵبژاردن
پەرلەمانی کوردستان
کامیل مەحمود
زایەڵە - کامیل مەحمود میدیاکارو نوسەری سەربەخۆ بەزایەڵەی ڕاگەیاند، هەموو خولێکی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان مشتومڕی ئەکرێ و ناکرێ لەکاتی خۆیدا لە سەروبەندی نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەماندا دەخوڵقێنرێ، هەموو جارێکیش یەکێک لە دوو حزبە دەسەڵاتدارەکە یان هەردووکیان ئەم کەشە نائاساییە دەخوڵقێنن، ئەگەر گەمەکە خولقێنراوی هەردووکیان بوو بە پۆست و ئیمتیازات لایەنی تریش لەگەڵ خۆیاندا هاوهەڵوێست دەکەن وەک ئێستا و هاوهەڵوێستی لایەنەکانی ناو ئەم کابینە حکومییە.
وتیشی، هۆکارەکانیش مەوزوعی نین و پەیوەستن بە بەرژەوەندی حزبییەوە، بۆ نموونە ئەگەر لایەنێک لەدوولایەنەکەی دەسەڵات گومانی برد هەڵبژارد لەوادەی خۆیدا پاشەکشەی پێ دەکات لەبەرامبەر ڕکابەرەکەیتریدا ئەم باس و خواستە گەرم دەکات، بەتایبەتی ئەمە زیاتر حزبە بەهێزو بەهژموونەکە سازی دەکات، هەندێ جاریش هەردوو حزب دەزانن کەدۆخی جەماوەرییان لەئاستی تموحی خۆیاندا نییەو تەنانەت ساختەکاری و بەخشینی پارەو پۆستیش دەنگ و کورسی جارانیان بۆ ناگێڕێتەوەو خەڵک زۆر نیگەرانە، ئەم گەمەیە دەست پێ دەکەنەوە و چەندین پاساوی مەوزوعی دادەتاشن بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بەمەبەستی سوودوەرگرتن لەکات و دەرفەتێکی بۆ ڕەخساو، وەک ئەم هەوڵانەی ئێستا بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، لەهەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی پێشووی عێراقیشدا زۆر خوازیاری دواخستن و ئەنجامنەدان بوون، بەڵام لەدەستی ئەمانداندا نەبوو، بۆیە بۆ چارەسەر و قەرەبووی دۆخی خراپیان میدیای ڕەسمی و سێبەریان خستە کار بۆ ساردکردنەوەی خەڵکی ناڕازی لەبەشداریکردن لەهەڵبژاردن و پلانەکەیان سەری گرت و ڕێژەیەکی کەم لەخەڵکی بەشدارییان کرد کەزۆربەیان هەوادارنی هەردوو حزبی حاکم بوون.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: