بە گوژمەی زیاتر لە 333 ملیۆن دینار ژمارەیەك شەقام و كۆڵان لە هەولێر قیڕتاو كران
/
کردستان
/
زایەڵە
شەقام
قیرتاو
بودجە
پڕۆژە
زایەڵە - وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند، تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بەردەوامن لە جێبەجێكردنی پرۆژەی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردن و کۆنکرێتکردنی شەقام و گەڕەکەکانی سەنتەری شاری هەولێر و لەم چوارچێوەیەدا بە گوژمەی ٣٣٣،٢٧٢،٠٠٠دینار، پرۆژەیەكی قیڕتاوكردن و كۆنكرێتكردنی شەقام جێبەجێ كرا.
گوژمەی پرۆژەكە لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی شارەوانی و لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی شەش بەشێوەی بەڵێندەرایەتی جێبەجێ كرا كە بریتییە لە كۆنكرێتكردن و قیڕتاوكردنی گەڕەكی نەسیج و قۆناغی یەكەمی پرۆژەكەش كۆتایی هات، پێكهاتووە لە ١٠ شەقام و ٦ کۆلان كە بە بڕی ٨٠٠٠م٢ کۆنکرێتكران و ٤ شەقامیش بە بڕی ٥٥٠٠م٢ قیڕتاوکران.
ئێستا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ژمارەیەك پرۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری لە قۆناغی جێبەجێكردندان و چەند دەرخستەیەكیش ئامادەن بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی نوێ لە گەڕەك و شوێنە جیاوازەكانی شاری هەولێردا.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: