لە حاجی ئۆمەران دەست بەسەر پێنج پاسپۆرتی تەزویرکراودا گیرا
/
/
زایەڵە
پاسپۆرت
حاجی ئۆمەران
زایەڵە - مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند دەست بەسەر پێنج پاسپۆرتی تەزویرکراودا گیراوە.
مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند، لەماوەی یەک هەفتەدا لەلایەن بنکەی نشینگە و پاسپۆرتی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، دەستیان گرتووە بەسەر پێنج پاسپۆرتی تەزویركراو، کە ھەڵگری رەگەزنامەی تورکی و سووری بوون و دەیانەویست لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران تێپەرببن بۆ لای ئێران، ھەڵگرانی ئەو پێنج پاسپۆرتە، نەک تەنیا پاسپۆرتیان تەزویر بووە، بەڵکوو مۆری ھاتنیان تەزویر کردبوو و لە پاسپۆرتەکانیان دابوو، خۆشبەختانە بە لێھاتوویی، شارەزایی و زیرەکی ئەفسەر و کارمەندانی بنکەی نشینگە و پاسپۆرتی حاجی ئۆمەران، پاش وردبینی کردن و لیکۆلینەوە توانیان پاسپۆرت و مۆری تەزویر دیاری بکەن.
شایەنی باسە، ئەمساڵ ئەوە چەندین جارە پاسپۆرت و مۆری جیاجیای تەزویر لە لایەن کارمەندانی بنکەی نشینگە و پاسپۆرتی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە خاڵی پشکنینی پاسپۆرت، دەستیان بەسەردابگرن.
بە ناوی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران دەستخۆشی لە بەرێوەبەر و گشت ئەفسەر و کارمەندانی بنکەی نشینگە و پاسپۆرتی حاجی ئۆمەران دەکەین و دەستی ماندووبوونیان دەگووشین کە پێشمەرگە ئاسا شەو و رۆژ خزمەت دەکەن.
ئامادەکردنی - کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: