دەستگیرکردنی ئەو شۆفێرەی بووە هۆی گیان لەدەستدانی منداڵێک لە گەرمیان

(0) / / اجتماعی / زایەڵە گەرمیان ئاسایش شۆفێر


Oct 11, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئاسایشی گەرمیان ڕایگەیاند ئەوشۆفێرەی بووە هۆی گیان لەدەستدانی منداڵێک لەلایەن هێزەکانی ئاسایش دەستگیرکرا
لە ڕاگەیەنراوێکی ئاسایشی  گەرمیان  کەوێنەیەکی  دەست  زایەڵە کەوتووە  هاتووە،  لەچەندڕۆژی ڕابردوو ئۆتۆمبێلێك لەقەزای کفری  منداڵێک دەشێلێت دواتر هەڵ دێت دواتریش منداڵەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا .تیمەکانی ئاسایشی کفری و کۆکس سەربەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان لەسەرفرمانی  بەڕێز بەڕێوەبەر دەست بەجێ تیمەکانی ڕاسپارد بۆئەوەی لێکۆڵینەوە
لەسەر چۆنێتی ڕوداوەکە ئەنجام بدەن و بەدوای دۆزینەوەی  شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بن  .
ڕونیشیکراوەتەوە، توانیان  لەکەمترین کاتدا شۆفێرەکە و ئەوکەسیشی لەگەڵی بووە دەستگیربکەین
لەئێستا بەبڕیاری دادوەرو لەبەرتایبەتمەندی دۆسیەکە  تۆمەتبارەکان ڕادەستی پۆلیس گەرمیان کران  .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم