تەرمی چوار كەس لە ماڵیكی سلێمانیدا دۆزرانەوە
(0) /
زایەڵە - لە ماڵێکدا لە گەڕەکی چوارباخ تەرمی چوار کەس دەدۆزرێتەوە و پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت،تیمەکانی بەڵگەی تاوان لە شوێنی رووداوەکەن و تەرمەکانیش دەبرێنە پزیشکی داد بۆئەوەی هۆکاری رووداوەکە ئاشکرا بکرێت .
بەپێی زانیارییەكان، ئەو چوار كەشەی گیانیان لەدەستداوە ئەندامی یەك خێزانن و پیكهاتوون لە باوك و دایك، كوڕ و كچێك.
تاوەكو ئێستا هۆكاری گیانلەدەستدانی ئەو خێزانە دیارنییە و ڕووداوەكە لەژێر لێكۆلینەوەدایە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: