سه‌نته‌رێكی پشكنینی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له سلێمانی ده‌كرێته‌وه
(0) /
زایەڵە - بەهەوڵی پەرلەمانتارێکی کورد لە بەغداد سه‌نته‌رێكی پشكنینی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له سلێمانی ده‌كرێته‌وه.
به‌هۆی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی د.نه‌رمین مه‌عروف غه‌فور، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیووه بۆ كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌رێكی پشكنینی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له پارێزگای سلێمانی و له‌سه‌ر بودجه‌ی ته‌رخانكراوی ناو یاسای ئاسایشی خۆراك.
د.نه‌رمین مه‌عروف غه‌فور، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی لە په‌رله‌مانی عێراق بە زایەڵە ی راگه‌یاند ، دوای هه‌وڵێكی زۆر له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانم له لیژنه‌ی دارایی، له یاسای ئاسایشی خۆراك (150) ملیار دینارم چه‌سپاند له‌ناو یاساكه، بۆ دابینكردنی ده‌رمانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به شێرپه‌نجه له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، كه له بڕگه‌ی (17) خشته‌ی (ب) ناوی هاتووه.
وتیشی، له‌چه‌ند رۆژی رابردوو به نووسراوێك داوام له وه‌زیری ته‌ندروستی كرد، كه میكانیزمی خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه‌م بۆ رونبكاته‌وه، ئامانجیشم ئه‌وه‌بوو پشكی نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به شێرپه‌نجه له هه‌رێمی كوردستان له‌و بڕه پاره‌یه بزانم و به چ شێوه‌یه‌ك ده‌توانرێت دابین بكرێت بۆیان .
د.نه‌رمین مه‌عروف، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ،وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق وه‌ڵامی دامه‌وه و پێی وتم، كه نه‌خۆشخانه‌كاتی تایبه‌ت به شێرپه‌نجه له هه‌رێمی كوردستان ده‌توانن داوای پێداویستییه‌كانی خۆیان بكه‌ن و ئێمه‌ش له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی له یاساكه‌دا دیاریكراوه بۆیان دابین ده‌كه‌ین، منیش به‌نووسراوێك داوام له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا كرد پێداویستییه‌كانی خۆیان بنووسن .
باسی له‌وه‌شكرد ،نه‌خۆشخانه‌ی هیوا وه‌ڵامی نووسراوه‌كه‌ی منیان دایه‌وه و داوای كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌رێكی پشكنینی پێشوه‌خته‌ی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك یان كردووه، له نووسراوه‌كه‌شیاندا ئه‌وه‌یان رونكردۆته‌وه، كه 20%ی توشبووانی شێرپه‌نجه ئه‌و ژنانه‌ن كه تووشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بوون .
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو ،ئه‌وان بۆیه داوای ئه‌و سه‌نته‌ره‌یان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان به گشتی و ژنان به تایبه‌تی بتوانن پشكنینی پێشوه‌خته‌ی تێدا ئه‌نجام بده‌ن و ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وێت كه‌سێك توشبووه و له سه‌ره‌تاكانی توشبوونییه‌تی فریای بكه‌ون و چاره‌سه‌ری بۆ بكه‌ن، وه‌ك له‌وه‌ی كاتێك پێی بزانن كه ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ری كه‌متر ده‌بێت .
د.نه‌رمین مه‌عروف هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردووه ، دواتریش من داواكارییه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا – م، به نووسراو ئاڕاسته‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی كرد، ئه‌ویش ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر نووسراوه‌كه، كه ئه‌و سه‌نته‌ره بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا دروست بكرێت له پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌و (150) ملیار دیناره‌ی له یاسای ئاسایشی خۆراك بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ته‌رخانكراوه .
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه ، من به‌رده‌وام ده‌بم له چاودێریكردنی بڕیاره‌كه تا كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌كه بۆ پارێزگای سلێمانی .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: