لەلایەن بەغدادەوە نەوت بۆهەرێم دابین دەکرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە نەوت


Oct 12, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەغداد بۆهەر ماڵێكی هەرێم 200 لیتر نەوتی سپی بە 30 هەزار دینار دابیندەكات ،بەغداد بریاریداوە ببۆهەر ماڵێك لەهەرێمی كوردستان 200 لیتر نەوتی سپی بە 30 هەزار دینار دابینبكات .
لەمبارەیەوە فارس عیسا نوێنەری حکومەتی هەرێم له‌به‌غدا رایگه‌یاند، عێراق 257 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت و نرخی لیترێکی 150 دینارە ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی رێكه‌وتنی نێوان هه‌رێم و بەغدایه‌.
فارس عیسا وتیشی ،رۆژی 20-9-2022 لەگەڵ هەریەک لە ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوت و حامد یونس زوبەعی، بریکاری وەزارەتەکە کۆبووینەوە تاوەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 257 ملیۆن و 500 هەزار لیتر نەوتی سپی لە حکومەتی فیدراڵی بکڕێت و بۆ هەر خێزانێکی هەرێمی کوردستان 200 لیتر دابینبکرێت، و لەکۆتایی ئەم مانگە دەستبەدابەشکردنی دەکرێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشتر نەوتی سپی دەدرایە هەرێمی کوردستان و بۆ هەر لیترێک 400 دینار وەردەگیرا، بەڵام ئێستا داواکراوە وەک هاووڵاتییانی دیکەی عێراق مامەڵە لەگەڵ بکرێت و بۆ هەر لیترێک 150 دینار وەربگیرێت و لە کۆبوونەوەی هەردوو سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا "پەسند کراوە.
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم