دوایین هەڵوێستی ڕەوتی سەدر سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەت

(0) / / عراق / زایەڵە ڕەوتی سەدر حکومەت شیاع سودانی


Oct 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - - ڕەوتی سەدر دواهەڵوێستی خۆی لەمەر پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق راگەیاند و دەڵێت، حكومەتی داهاتو بریتین لە دەموچاوە کۆن و تاقیکراوەکان، عێراق دەگەڕێنەوە بۆ چوارگۆشەی یەکەم.
محەمەد ساڵح عێراقی وەزیرەکەی سەدر لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، حکومەتی داهاتو کە بریتین لە دەموچاوە کۆن و تاقیکراوەکان، عێراق دەگەڕێنەوە بۆ چوارگۆشەی یەکەم کە گەندەڵی، دەستوەردان و بونی چەندین گروپی چەکداری جیاواز ناسنامەی بو، بۆیە ئەوان جگە لەوەی بەشداری ئەو حکومەتە ناکەن، رێگەش نادەن عێراق بگەڕێنرێتەوە بۆ بازنەی یەکەم بەتایبەت کە ئەوانە سەرکردایەتی ئەو حکومەتەکە دەکەن "تەنها بیر لە کورسی خۆیان دەکەنەوە و دەیانەوێت نیشتیمانمان بەرامبەر گەلانی دیکە لاواز بکەن.
وەزیرەكەی سەدر راشیگەیاندوە، پلانی مانەوەی گەندەڵ و گەندەڵکاران لە عێراق هەیە و رەوتی سەدریش رێگە نادات داهاتی عێراق بچێتە بانکە گەندەڵەکان.
جەختیش دەكاتەوە، پێکهێنانی حکومەتی هاوپەیمانی میلیشیایی تاوانبار، لەئاست خواستی گەلدا نیە و لەگەڵ ئەو بنەمایەشدا ناگونجێت کە کەسی تاقیکراوە نابێت تاقیبکرێتەوە، بۆیە ئەو هەنگاوە دوای شکستهێنانی هەوڵەکان هات بۆ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە کە بڕیاربو پێکهێنانی ببێتەهۆی دادپەروەری، بێلایەنی و داماڵینی گروپەکان لە چەکی بێ مۆڵەت.
دەشڵێت:" هەركەسێك لە ژێر ناوی سەدر پۆست و پلە لەحكومەت وەربگرێت  بەهیچ شێوەیەک نوێنەرایەتی رەوتی سەدر ناکات و راستەوخۆش لە ریزەکانیان دەردەکرێت."