هۆشدارییەک بۆ سەرجەم قوتابخانەکانی سلێمانی

(0) / / کردستان / zayeLe زایەڵە بەنزین نەوت


Oct 17, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لەدوای ئاگرکەوتنەوە لە قوتابخانەیەکی شاری سلێمانی و گومانی ئەوەی کە لەبری نەوت بەنزینیان وەرگرتبێت، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوا داوا لە قوتابخانەکان دەکات، ئەو سوتەمەنییەی وەریانگرتووە بە هیچ جۆرێک بەکارینەهێنن.
لە ئاگادارییەکدا بۆ سەرجەم قوتابخانەکان، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی (دووشەممە 17-10-2022) ڕایگەیاند، "ئاگادارتان دەکەینەوە ئەو بڕە سوتەمەنییەی کە وەرتان گرتووە بەهیچ جۆرێک بەکاریمەهێنن، تاوەکو ئاگادارتان دەکەینەوە."
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ ئاگرێک لە قوتابخانەیەکی سلێمانی کەوتەوە و گومان دەکرێت ئەو سوتەمەنیەی وەریانگرتووە لە بری نەوت بەنزین بووبێت.