نوسەرێک بۆ زایەڵە: نرخی نەوتی هاوڵاتیان، ڕوتانەوەیە یان پاڵپشتی

(0) / / کردستان / زایەڵە نرخی نەوت پاڵپشتی سەرما نەوتی سپی


Oct 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عەبدولڕەحمان  عەلی  ڕەزا   نوسەر بەزایەڵەی   ڕاگەیاند،   حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا کەلە  ٢٠-١٠-٢٠٢٢ وە دەستبکرێت بەدابەشکردنی نەوت بەسەرهاوڵاتیاندا،وسەرەتاش لەناوچەشاخاویی وساردەکانەوە دابەشکردنەکە دەستپێدەکات .
تائێرە ئاساییە بەڵام ئەوەی نائاسایی ونالۆژیکیە دیاریکردنی ئەونرخەیە کەوەزارەتی سامانەسروشتیەکان بۆهەربەرمیلێک نەوت واتا ( ٢٠٠)لیتر دیاریکردوە کەلەهەرخێزانێک وەربگیرێت کەبەهاکەی ( ١٠٠)هەزاردینارە ،وتادەگاتە دەست هاوڵاتیان لەماڵەکانیاندا بەدڵنیاییەوە چەندهەزارێکی دیکەشی دەچێتەسەرو ئەرکی سەرشانی هاوڵاتیان زیاتردژوارو قورستردەکات .وەزارەتی سامانەسروشتیەکان لەڕوونکردنەوەیەکی مژدەئاسادا دەڵێت وەک بەڵێنمان دابوو کەدابەشکردنی نەوتی سپی لەناوچەشاخاوییەکانەوە دەست پێ بکەین کەبۆ (٢٠٠)لیتری هەرخێزانێک بڕی ( ١٠٠)هەزار وەردەگیرێت ،وحکومەت وەک پاڵپشتیەک بۆهاوڵاتیان تەنها لە( ٣٥٪)ی نرخەکەی لەسەرهاوڵاتیان داناوەو لە( ٦٥٪)ی پارەکەی پاڵپشتی حکومەتە بۆنرخەکە .
وتیشی، پرسیارەکەلێرەدائەوەیە باشە کەحکومەت لەنرخی پێدانی نەوتەکەدا لە(٦٥٪)پاڵپشتی هاوڵاتیانەوتەنها (٣٥٪)ی نرخەکەی لەهاوڵاتیان وەردەگرێت ، ئایا نرخی یەک بەرمیل نەوتی لەسەرچ پێوەرێک دیاریکردوە وەزیری سامانەسروشتیەکان بەوەکالەت لەلێدوانێکیدا دەڵێ ئێمە واتا وەزارەت هەربەرمیلێک نەوت بە ( ٢٨٤) هەزار دینار دەکڕین وبە (١٠٠) هەزار دەیدەینەوەبە هاوڵاتیان ، باشە لەکوێی دونیادا نرخی بەرمیلێ نەوتی سپی نرخەکەی لە ( ٣٠٠)هەزاردیناری عێراقی نزیکبۆتەوە؟ ئایالەوبازاڕە ڕەش وبێ سەروبەرەی کوردستانیش لەئێستادا  بەرمیلێک نەوت لەو نرخەی وەزارەت دەڵێ کڕیومانە کەمتر نیەتۆبڵێی لەکوێی ولەکێ ئەونەوتە بەو نرخەکڕدرابێت باشە کەبەوەندە دەیکڕن ئەی مانگانە ئەوسەدان هەزاربەرمیلە کەهەناردەی دەکەن بۆدەرەوە بەچەندە دەیفرۆشن
لەئێستادا لەبازاڕەجیهانیەکانی کڕین وفرۆشی نەوتدا نرخی بەرمیلێک نەوت زۆر کەمترە لە ( ١٠٠)دۆلاری ئەمریکی ، بۆیە هیچ معقولیەتێکی تێدا نیە حکومەت خۆی وتەنی بەوپاڵپشتیەشەوە بەزیاتر لە( ١٠٠)دینار بیداتە ماڵان .
بۆیە ئەوەی حکومەت ناوی ناوە دابەشکردنی نەوت بەسەرهاوڵاتیاندا دەبوایە بوترایە فرۆشتنی نەوت لەلایەن حکومەتەوە بەهاوڵاتیان ،و ئەوهەڵایەشی نەدەویست کەبۆیدەکرا .
ئەونوسەرە  هێمای بەوەشکرد، بۆیە هەقە لیژنەتایبەتمەندەکانی پەرلەمانی کوردستان وئەنجومەنی پارێزگاکان لەسەر ئەم گرانی نرخەی نەوت کەدەدرێتە هاوڵاتیان بێنەدەنگ وبەرپرسانی بوارەکە بانگهێشت بکەن .
ناکرێت لەماوەی ساڵێکدا حکومەت خۆی نرخی بەرمیلێک نەوت لە( ١٠٠٪) لەسەرهاونیشتمانیەکانی زیادبکات ،  
چونکە ئەوەی هەیە هێندەی ڕوتانەوەی هاوڵاتیانە نیوهێندە پاڵپشتی هاوڵاتیان نیە وەک بانگەشەی بۆدەکرێت .
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم