ڕووداوێکی هاتووچۆ شەش برینداری لێدەکەوێتەوە
(0) /
زایەڵە - لە سەر ڕێگای کەلار خانەقین نزیک گوندی (شێرەوەن) ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شەش کەس برینداربوو یەکێکیان منداڵە.
هاوچۆی گەرمیان ڕایگەیاد، ئەمڕۆ (چوارشەمە) لەنزیک گوندی (شێرەوەن) لەسەر ڕێگای کەلار خانەقین ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئسوزیو isuzu بەئاراستەی خانەقین ڕۆشتوە و وەرگەڕاوە بەهۆیەوە سێ ئافرەت کە یەکێکیان شۆفێر بووە لەگەڵ دوو پیاو و منداڵێک بریندار بوون.
بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و لێکۆڵینەوە لە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردوە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: