دەستگیرکردنی چوار کەس لە سلێمانی بە تۆمەتی دزی

(0) / / اجتماعی / دزی زایەڵە ئاسایشی سلێمانی


Oct 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئاسایشی  ڕۆژئاوای  سلێمانی  ڕایگەیاند؛ هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی (٤) کەسیان بەتۆمەتی دزیکردن  لە بەردەقارەمان دەستگیرکرد.
ئاسایشی  ڕۆژئاوای  سلێمانی  ڕایگەیاند،    لەچواڕچێوەی هەڵمەتی هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ، بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان ، لە کۆمەڵگەی بەردەقارەمان (باینجان) ی سەر بەقەزای (بازیان) ، ( ٤ ) تۆمەتبار بەناوەکانی (ب ، ک ،  ج ) و ( ڕ ، ق ، م ) و ( چ ، د ، ک ) و ( م ، ع ، ک) لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکران ، کەهەستاون بەبڕینی وایەری باخی ماڵی هاوڵاتیانی (بەردەقارەمان) و دزیویانە .
تۆمەتبارەکان سەرجەمیان دانیشتوی بەردەقارەمانن و بەبڕیاری بەڕێز دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەی (٤٤٤) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و دەستگیراوە بەسەر ماتۆڕێکی سێ تایەی و ئەو وایەرانەشی کەبڕیبویان و دزیبویان  .
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم