ڕوونکردنەوە لەسەر بوونی مارێکی ١٢ مەتری کە بەنداوی دەربەندیخان

(0) / / کردستان / زایەڵە مار بەنداو دەربەندیخان


Oct 23, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سامان ئیسماعیل بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان لە لێدوانێكدا ڕاگەیاندبوو، ئەوانیش وەكو خەڵك دەنگۆی بینینی مارێكییان بە درێژیی 12 مەتر لە نێو ئاوی بەنداوەكە بیستووە، بەڵام تاوەكو ئێستا وەكو ئیدارەی بەنداوەكە مارییان بەو قەبارە و درێژییە نەبینیوە.
باسی لەوەشكرد، بەشێكی زۆری ڕووبەری بەنداوەكە و ئەو شوێنەشی دەوترێت مارەكەی تێدا بینراوە لە ژێر چاودێریی كامێرادایە، بەڵام دوای سەیركردنی دیمەنی تۆماركراوی كامێراكانیش دیمەنی ماری لەو شێوەیان نەبینیوە كە باسدەكرێت.
هاوكات دڵشاد محەمەد لە ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەربەندیخان بە ئێستای ڕاگەیاند، دوو ساڵ بەر لە ئێستا هەمان دەنگۆ بڵاوكرایەوە، بەڵام دوای بەدواداچوونەكان دەركەوت ئەو دیمەنە مار نەبووە، بەڵكو گیانلەبەرێك بووە لە جۆری "سەگڵاو .
ماوەی چەند ڕۆژێكە لە قەزای دەربەندیخان باس لەوەدەكرێت، مارێكی گەورە بە درێژیی 12 مەتر و بە تیرەی 20 سانتیمەتر لە نێو ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بینراوە ترس و دڵەڕاوكێی لە لای هاوڵاتیيانی سنوورەكە دروستكردووە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم