شەپۆلێکی باران بارین ڕوو لە ناوچەکانمان دەکات
/
کردستان
/
زایەڵە
شەپۆلی باران بارین
کەشناسی
کوردستان
زایەڵە - شەپۆلێكی بارانبارین چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە .
شارەزایەكی كەشناسی رایدەگەیەنێت كە شەپۆلێكی باران بارین بەرێوەیەو چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە.
لەمبارەیەوە هه‌رده‌شت ناسر شارەزای بواری كەشناسی بڵاوی كردەوە، شه‌پۆلێكی نزمه په‌ستانی كورت خایه‌ن له ده‌ریای سوره‌وه بۆ دووشه‌ممه ده‌گاته ناوچه‌كانی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵەبجه‌و ئیداره‌ی ڕاپه‌رین و سۆران .
ئاماژە بەوەش دەكات له كاته‌كانی پێش به‌یانی تا دوای نیوه‌ڕۆ ئاسمان ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو له زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه به شێوه‌ی نمه باران باران ده‌بارێت و كاریگه‌ری ده‌بێت له سه‌ر ئەو ناوچانه‌ی نزیكن له ناوچه شاخاویه‌كان وه‌ك كۆیه و سكتان و شه‌قڵاوه.
دەشڵێت، بۆ دوو شه‌ممه پله‌كای گه‌رما چوار بۆ پێنج په‌له ڕوو له دابه‌زینده‌كات و خێرایی با ئاسایی ده‌بێت ١٣ بۆ ١٧ كیلۆمه‌تر له كاتژمێركدا و خودا به‌هه‌موو شت زاناتره.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: