چارەنوسی مامۆستایانی وانەبێژ یەكلادەكرێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە مامۆستا ناڕازی وانەبێژ


Oct 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

كارۆخ عبداللە گوڵاوی نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بڵاویكردەوە: لەم هەفتەیەدا كۆتا دانیشتن دەكرێت لەنێوان دكتۆر ئالان حمە سعید وەزیری پەروەردەی هەرێم و سیراج بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی ڕاژەی هەرێم تایبەت لەسەر مامۆستایانی وانەبێژ بۆ {دامەزراندن ، مافەكانیان } ، دواتر كۆنووسی كۆتایی خۆیان لەم دانیشتنە ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیران دەكرێت بۆ موافەقەكردن لەسەری.

وتیشی: بۆ شایستەی مانگی ٩ی مامۆستایانی وانەبێژ كەمێك بەر لەئێستا قسەم لەگەڵ دكتۆر ئالان كرد وتی پەیوەندیم كردووە بە وەزارەتی دارایی بۆ دابەش كردنی مانگی ٩ ، هەروەها پەیوەندیم كرد بە دكتۆر ماكوان جەمیل بەڕێوەبەری گشتی بانكی هەرێم لەسلێمانی وتی لەسنوری سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە و ڕاپەڕین دوای مووچەی خانەنیشینان شایستەی مانگی ٩ی وانەبێژان دابەش دەكرێت ، بەم مەبەستە خشتەیەكی سێ ڕۆژی دانراوە بۆ دابەش كردنی مووچەی خانەنشینان .

ئامادەکردنی- کامەران  کەریم