دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار لە گەرمیان
(0) /
زایەڵە – پۆلیسی گەرمیان بەتۆمەتی دزینی بتڵی ئۆکسجین دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد.
مقەدەمی ماف پەروەر عەلی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە زایەڵەی ڕاگەیەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتیەک سکاڵای هێنایە لای پۆلیسی قەزای کفری کە لەماڵەکەیدا بتڵی ئۆکسجین دزراوەدوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچون بەشی پۆلیسی کفری توانیان تۆمەتباران کە لە دوو تۆمەتبار پێک هاتوون بدۆزنەوە و دەستگیریان بکەن دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان بەتاوانەکەدا ناوە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 446 بەندکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: