لە ماوەی پێنج مانگدا؛ تۆمارکردنی 61 گیانلەدەستدان بە ڕووداوی هاتووچۆ تەنها لە نەخۆشخانەیەكی هەولێر

(0) / / کردستان / زایەڵە هەولێر هاتوچۆ


Oct 24, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لە ماوەی تەنها پێنج مانگدا لە نەخۆشخانەیەكی هەولێر 61 گیانلەدەستدان بە ڕووداوی هاتووچۆ تۆمارکراوە.
لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا 61 حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڕووداوەکانی هاتوچۆ تۆمارکراون.
لە ڕاگەیەندراوێکدا نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر ئاشکرایکردووە،  تەنها لە نەخۆشخانەکەی ئەوان و جگە لە نەخۆشخانەکانی دیکەی هەولێر، لە ماوەی پێنج مانگدا 61 کەس بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەش هاتووە، لەو ماوەیەدا نۆ هەزار و 122 حاڵەتی شکان، کەوتن و ڕووداوی هاتوچۆ تۆمارکراون زیاتر لە هەزار و 745 حاڵەتیان ڕووداوی هاتوچۆ بوون.
ئەوەش خراوەتەروو،  ئەوە تەنها ئاماری یەك نەخۆشخانەیە لە یەك شاردا، ئەی ئامارەکانی پزیشکی دادی، ئەی ئامارەکانی نەخۆشخانە تایبەتەکان، ئەی ئامارەکانی شارەکانی دی؟ بەڕاستی ئەوە خۆیەتی هەڵوەستەی لەسەر بکەین .
ئامادەکردنی - کامەران  کەریم