باڵیۆزی ئێران وێڕای پیرۆزبایی لە سودانی؛ کۆماری ئیسلامی بەردەوام پاڵپشتیی لە پرۆسەی سیاسی عێراق کردووە

(0) / / عراق / زایەڵە باڵیۆزی ئێران شیاع سودانی عێراق محەممەد کازم ئالی سادق


Oct 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا بە بۆنەی دەستبەکاربوونی کابینەی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سودانی پیرۆزبایی لە ناوبراو کرد.
محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا، پیرۆزبایی خۆیی بە بۆنەی متمانەی پەرلەمانی عێراق بە کابینەی نوێ و دەستبەکاربوونی محەممەد شیاع سودانی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی ئەم وڵاتە ڕاگەیاند.
ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام پاڵپشتیی لە پرۆسەی سیاسی عێراق کردووە و دەستی برایەتی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان بە ڕووی حکومەتی ئەم وڵاتە درێژ دەکاتەوە.
باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها هیوای ئەوەی خواستووە کە حکومەتی نوێی عێرق لە خزمەتگوزاری بە چین و توێژە جیاجیاکانی ئەم وڵاتە سەرکەوتن بە دەست بێنێت.