مه‌سرور بارزانی: لە پێناو دەستپێکێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا پشتیوانی سوودانی دەکەم

(0) / / کردستان / زایەڵە مەسرور بارزانی هەولێر بەغدا محه‌ممه‌د شیاع سوودانی


Oct 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی کرد به‌بۆنه‌ی بوونی بە سەرۆک وەزیرانی عێراق و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا.  
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە تویتێکدا (پێنجشەممە 27-10-2022) رایگه‌یاند، "ئەمشەو بە تەلەفۆن لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق قسەم کرد و دڵنیام کردەوە کە پشتیوانیی دەکەم لە پێناو دەستپێکێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کە ببێتە هۆی پەرەپێدانی هەماهەنگیی و گفتوگۆ لە بری ململانێ و رووبەڕووبوونەوه‌، ‏وڵات پێویستی بەم جۆرە هاوبەشیەیە".  
پێنجشه‌ممه‌ به‌ ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانەی بە کابینەکەی محەمەد شیاع سودانی دا.