پێشبینى بۆ کەشوهەواى سبەى؛ پلەکانى گەرما روو لە نزم بوونەوە دەکەن

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشوهەوا گەرما ئاراس جەباری


Oct 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شارەزایەکى کەشناسی پێشبینیدەکات سبەینێ رێژەى شێ کەمبێتەوە و پلەکانى گەرما روو لە نزم بوونەوە بکەن.  
ئاراس جەبار (28-10-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، سبەی شەممە ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە ھەوری بەرزدا.  
دەشڵێت، پلەکانی گەرما لەئەنجامی نەمانی بارستە ھەوای شێدار لەسەر ئاستە جیاوازەکانی ھەوا بەرێژەی ٢ تا ٣ پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزمدەبنەوە بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم:  
 سلێمانی ٢٤ بە ١٣، ھەولێر ٢٧ بە ١٦ پلە، دھۆک ٢٥ بە ١٤ پلە، ھەڵەبجە ٢٦ بە ١٥ پلە، کەرکوک ٢٨ بە ١٧ پلە، ئیدارەی گەرمیان ٣٠ بە ١٧ پلە، ئیدارەی راپەرین ٢٥ بە ١٥ پلە، ئیدارەی زاخۆ ٢٦ بە ١٤ پلە، ئیدارەی سۆران ٢٥ بە ١٤ پلە.  
بەوتەى ئەو شارەزایە خێرای با ئاسایی بۆ مامناوەند ئەبێت ١٠ بۆ ٢٠ کم لە کاتژمێرێکدا لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە.