ڕەئیسی بۆ سوودانی: عێراقێکی بەهێز بە دەوری ئیجابی، کاریگەریی لە سەقامگیری ناوچە دەبێت

(0) / / ایران / زایەڵە عێراق ڕەئیسی سودانی


Oct 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، پیرۆزبایی لە محەمەد شیاع سودانی کرد بەبۆنەی دەسبەکاربوونی وەکوو سەرۆک کۆماری نوێی عێراق.
ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامی پیرۆزبایی بۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق، وێڕای ئەوەی هیوای سەرکەوتنی بۆ خۆی و کابینەکەی لە هێنانەدی پێشکەوتن و خوشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیانی عێراقی دەربڕی، جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە؛ بوونی عێراقێکی ئاوەدان و سەربەخۆ و بەهێز بە ڕۆڵگێڕانی ئیجابی و سازێنەر دەتوانێت لە سەقامگیریی ناوچەکە کاریگەر بێت.
ڕەئیسی ڕاشیگەیاند ئێران هەمیشە پشتگیریی لە پڕۆسەی سیاسی عێراق لەسەر بنەمای دەنگی خەڵک کردووە و پێوەندییەکی باشی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا هەبووە.
هیوای ئەوەشی خواست لە حکومەتەکەی سوودانی پێوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق لە هەموو بوارەکاندا پێشکەوتن بەخۆوە ببینێت.