پەروەردە بڕیارێکی بۆ قوتابخانەکان دەرکرد
(0) /
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى سلێمانى قەدەغەکردنى چالاکییەکانى رۆژی ھاڵۆوینى لەقوتابخانەکان راگەیاند.
بەپێی بڕیارێکى بەڕێوەبەرایەتییەکە کە ئاڕاستەى سەرجەم خوێندنگە ئامادەییەكان و قوتابخانە بنەرەتییەكان و باخچەكانی منداڵان کراوە، لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، رۆژی دووشەممە ١٠/٣١ ھیچ جۆرە چالاكییەك و بۆنەیەك لە ژێر ناوی (halloween day) رۆژی ھاڵۆوین لەناو ناوەندەكانی خوێندندا نابێت ئەنجام بدرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە پێویستە سەرجەم ناوەندەکانى خوێندن پابەندی ئەم بڕیارەبن.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: