کەشناسی عێراق: وادەی باران بارینێکی دیکەی لەهەرێم ئاشکرا کرد
(0) /
زایەڵە - دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە رۆژی سێشممەوە پێشبینی دەکرێت لە ناوچەکانی هەرێم و ناوەڕاستی عێراق بارانێکی کەم ببارێت و پلەکانی گەرما بەروارد بە رۆژەکانی رابردوو داببەزن.
دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، لە رۆژی سێشەممەی داهاتووئاسمانی ناوچەکانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت و پێشبینی باران بارینێکی کەم دەکرێت لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشدا، لەهەمان رۆژدا ئەگەری باران بارینێکی کەم لەهەندێک ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق دەکرێت و لە ناوچەکانی باشوریش ئاسمان نیمچە هەوردەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو دادەبەزێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ بەرێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم دەگۆڕین بۆ هەوری تەواو و پلەکانی گەرما بەرێژەی یەک دوو بۆ سێ پلە نزمدەبنەوە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: